پیاوێک لە بەسرە 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت



میدیا عێراقییەکان، بڵاویانکردەوە کە پیاوێک لە پارێزگای بەسرە 12 ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمشەو لە لە ناوچەی تەنومەی بەسرە پیاوێک دەستڕێژی گولـلەی لە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و سەرجەمیانی کوشتووە کە ژمارەیان 12 کەسە و لەنێویاندا ژن و منداڵیش هەیە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پیاوە لە بواری کڕین و فرۆشتن کاری کردووە و بەهۆیەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کۆبووەتەوە و بەهۆیەوە ئەوکارەی کردووە.

ڕیاڵ مەدرید بە ڕێمۆنتادا گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
پێت ڕیاڵ مەدرید بە ڕێمۆنتادا گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
کەشوهەوای ئەمشەو و بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
دوات کەشوهەوای ئەمشەو و بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار