ڕاگەیەندراوێک لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە



ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و چەندین بابەتی گرنگ باسکرا، دیارترینیان پرسی بوون بە هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست و مووچە و تەوتینی مووچە بوو.

ئەنجوومەنی وەزیران لە سەرەتای کۆبوونەوەکەیدا  نیگەرانی خۆی بەرامبەر سووتانی بازاڕی دێرینی قەیسەریی هەولێر و هاوخەمیین لەگەڵ زیانلێکەوتووان دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەی پێویست لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە بکەن، هەوڵ دەدەن بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ، ئەو بازاڕە مێژوویی و شوێنەوارییە نۆژەن بکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی لە بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵیی بەجێگەیاندووە و بەردەوام تەرازووی پێداچوونەوە( میزان المراجعة)ی مانگانەی خۆی بە پەسەندکراوی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بە زانیاری تەواو لەسەر داهات و خەرجییەکان و ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بە هەموو داتا و زانیارییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان بە گوێرەی یاسای بودجە، ئیتر چاوەڕێین حکومەتی فیدڕاڵ لە زووترین کات، بڕیاری خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم بدات لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان و مانگەکانی دواتر.

سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێميش، عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوە دا کە لە لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ڕێککەوتوون ئەو بانکەش بەشداربێت لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەژماری من، پرۆسەکەش بەردەوامە، مەسرور بارزانی  وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر لە ناردنی زانیاری پێویست لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی تیمی تەکنیکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم وپێشکەشکردنی کارئاسانیی پێویست لەمبارەیەوە.

لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان گەیشتۆتە 30 هەزار و 672 فەرمانبەر، ئەنجوومەن بڕیاریدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست بۆ دەستنیشانکردنی مەرج و ڕێکار و میکانیزمی گونجاو بۆ بەهەمیشەییکردنی ئەو فەرمانبەرانە بكات کە بە ڕێکارە یاساییەکان دەتوانن ببنە هەمیشەیی و پێویستە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیەش لە ماوەیەک کە لە 15 ڕۆژ تێپەڕنەکات تەواو بکرێت و دواتر بخرێتەوە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات.

ئەنجوومەنی وەزیران جەختیکردەوە، ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە مافە دەستووریەکانی هەرێم دابین بکات لە سوودمەندبوون لە پڕۆژەکانی بەنداو و ئاودێریی و داکۆکیکردن لە ماف وشایستەکانی جووتیارانی هەرێم لە بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم وسوودمەندبوونی جووتیاران لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییە کشتوکاڵیانەی لە بەغدا بۆ جووتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەستەبەر کراون.

 

لەسەر حەج بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێت لەسەر حەج بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری ڕوونكردنەوە دەدرێت
جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جیهاندا دەكێشرێتەوە
دوات جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جیهاندا دەكێشرێتەوە
پەیوەنیدر