حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ عێراق بۆ هەژماری مووچە ڕاگەیاند



جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتوون لەگەڵ بانكی بازرگانی عێراق (TBI) و بەشدارە لە پڕۆژەی هەژماری من.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) لەبارەی ڕێككەوتنی بانكی بازرگانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، “ڕێکكەوتوون”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بانکی (TBI) ئێستا بەشدارە لە پڕۆژەی (هەژماری من)، کە پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچەیە لە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: “بانکەکە دێتە ڕیزی شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق و بژارەی زیاتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی دارایی دەداتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین، کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بافڵ تاڵەبانی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە
پێت بافڵ تاڵەبانی جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە
هونەرمەندان لە دوای مردنیان دەبنە سەرمایەی نیشتیمان
دوات هونەرمەندان لە دوای مردنیان دەبنە سەرمایەی نیشتیمان
پەیوەنیدر