وەزارەتی پەروەردە قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژانە دەتوانن وەلامی تاقیکردنەوەکان بزانن.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەدەکات، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى لینکێکی تایبەتەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە نیشتمانى ساڵى خوێندنى (2023-2024) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
تێبینى:-
ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمان و ئەدەبی کوردی) دانراوە