کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشناسی ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و سنوورییەکان هەیە.

ڕوونیشیکردەوە کە سبەینی پینجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما 2-5 پلە بەرزدەبێتەوە و تا شەممەی داهاتووش ڕۆژانە گەرما 2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 27

سلێمانی: 25

دهۆک : 24

زاخۆ : 25

هەڵەبجە :27

کەرکوک: 29

سۆران : 21

حاجی ئۆمەران: 15

گەرمیان : 32

یەکێتی تانە لە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن دەدات
پێت یەکێتی تانە لە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن دەدات
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیار دەدات
دوات ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیار دەدات
پەیوەنیدر