بە تۆمەتی دزینی سندوقی خێری مزگەوت دەستگیرکران



پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە لە سلێمانی سندوقی خێری مزگەوت و ماتۆڕسکیلیان دزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌بووه ‌و له‌شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌و به‌نیاز بوون له‌قه‌زای‌ شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “له‌كاتی‌ گه‌ڕان‌و دانانی‌ بازگه‌ی‌ كاتی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زووره‌وه‌ گومان خرایه‌ سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای‌ ده‌ستگیركردنیان‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیكردن چونه‌ته‌ قه‌زای‌ شاره‌زوور”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌و دانیان به‌وه‌دانا كه‌ پێشتر له‌شاری‌ سلێمانی‌ ماتۆڕسكیل‌و سندوقی‌ خێری‌ مزگه‌وتیان دزیوه”‌.

پۆلیس ڕایگەیاند هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و ئێستا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاگیران
پێت کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕاگیران
دەربەندیخان دوای هەشت ساڵ سەرڕێژی کرد
دوات دەربەندیخان دوای هەشت ساڵ سەرڕێژی کرد
پەیوەنیدر