لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر، هەورەبروسکە لە 3 منداڵی داوە لەكاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر، لەكاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە، هەورەبروسكە لە سێ خوێندكاری داوە و دووانیان بە سەختی بریندار بوون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوو لەو خوێندكارانە بران و ڕووداوەكە لەكاتی گەڕانەوەیان بووە لە خوێندنگە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ- کەرکوک پێشمەرگەیەك بەناوی (دەرباز یوسف گوانی) خەڵكی سۆران بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا، كە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.