دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسكە، پێشمەرگەیەكی خەڵكی سۆران لە سنووری پردێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی هەورەبروسکەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەك لە میحوەری پردێ- کەرکوک گیانی لەدەستدا.
پێشمەرگەكە ناوی (دەرباز یوسف گوانی)ه و خەڵكی سۆرانە و خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە هەولێر هەورە بروسكە لە سێ منداڵی داوە.