پێشمەرگەیەك بە هەورەبروسكە گیانی لەدەستدا



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسكە، پێشمەرگەیەكی خەڵكی سۆران لە سنووری پردێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی هەورەبروسکەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەك لە میحوەری پردێ‌- کەرکوک گیانی لەدەستدا.

پێشمەرگەكە ناوی (دەرباز یوسف گوانی)ه و خەڵكی سۆرانە و خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە هەولێر هەورە بروسكە لە سێ‌ منداڵی داوە.

لە هەولێر هەورەبروسكە لە سێ‌ خوێندكار دەدات
پێت لە هەولێر هەورەبروسكە لە سێ‌ خوێندكار دەدات
بەهۆی هەورە بروسکەوە کارەبای مێرگەسۆر زیانی بەرکەوت
دوات بەهۆی هەورە بروسکەوە کارەبای مێرگەسۆر زیانی بەرکەوت
پەیوەنیدر