دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دەربارەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد



ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دانیشتنی ڕۆژی (٢٧/ ١/ ٢٠٢٤)ی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە، كە تێیدا هاتبوو، “تا یەكلایی كردنەوەی تانەكان لەدادگای فیدڕاڵی پەرلەمان بەبێ سەرۆك بتوانێ بەردەوام بێت لەدانیشتنەكانی”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری خۆی بە ژمارە (٨٦/ فیدڕاڵی/٢٠٢٤) دەرکرد، كە تیایدا بڕیاریدا بە پووچەڵ كردنەوەی بڕگەی (٢)ی بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق، کە لە خولی دووەمدا لە ٢٧- ١- ٢٠٢٤ دەریكردووە و تیایدا هاتووە، “دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تا ئەو دۆسیانەی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا هەڵپەسێردراون یەکلایی دەکرێنەوە”.

لای خۆشیەوە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام بدات، چونكە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دانیشتنی ڕۆژی (٢٧ / ١ / ٢٠٢٤)ی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە، كە تێیدا هاتبوو، “تا یەكلایی كردنەوەی تانەكان لەدادگای فیدڕاڵی پەرلەمان بەبێ سەرۆك بتوانێ بەردەوام بێت لەدانیشتنەكانی”.

ڕاشیگەیاند، هێشتا لە ناو ماڵی پەرتەوازەی سووننەكان، ڕێككەوتن نەكراوە لەسەر كاندیدی سەرۆك، (عەزم و حەسم و سیادە) سورن لەسەر بەرێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك و كاندیدیان سالم عیساوی-یە. لەبەرامبەردا محەمەد حەلبوسی و تەقدوم داوا دەكەن پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار بكرێتەوە و دەرفەت بدرێ بە حەلبوسی كاندیدێكی نوێ پێشكەش بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرامبەردا ئیتاری تەنسیقی شیعەكان داوایان لەسووننەكان كردوە ڕێكبكەون لەناو خۆیاندا و بۆ ماوەی هەفتەیەك دەرفەتیان هەیە.

بەریتانیا کێ دەنێرێت بۆ ڕواندا ؟
پێت بەریتانیا کێ دەنێرێت بۆ ڕواندا ؟
هاتووچۆی سلێمانی هۆكاری سزادانی عەمید ئاسۆ ئاشكرادەكات
دوات هاتووچۆی سلێمانی هۆكاری سزادانی عەمید ئاسۆ ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر