هاتووچۆی سلێمانی هۆكاری سزادانی عەمید ئاسۆ ئاشكرادەكات



بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە سزادانی عەمید ئاسۆ، بەڕێوەبەری بەەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سزاكە پەیوەندی بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەرە بەبێ‌ ڕەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بڕیاری دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/٢ عەمید ئاسۆ محمد امین، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت سزادرا بەبەند کردن بۆ ماوەی یەک مانگ.

جەختیشدەكاتەوە، ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بەپۆست و کارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی نییە، بەڵكو بەھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و مۆڵەتی خوێندنە.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی:
سەبارەت بە ھەواڵی بەندکردنی بەرێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی عەمید (ئاسۆ محمد امین ) کە لەزۆرێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە ، راست ودروستی ھەواڵەکە بەم شێوەیەیە
لەرێکەوتی ئەمرۆ ٠۷/٠٥/۲٠۲٤ بەپێی بڕیاری دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ /٢ عەمید ئاسۆ محمد امین ، بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت سزادرا بەبەند کردن بۆ ماوەی یەک مانگ، ئەویش بەھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن کەئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پەیوەست بەخوێندنە، ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بەپۆست وکارکردنی لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە نیە .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دەربارەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد
پێت دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دەربارەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەركرد
خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردنی كوردستان بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردنی كوردستان بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار