دوای ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر، لە سلێمانیی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی، ئه‌نوه‌ر حه‌مه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با، دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی، سۆزان سەفەر به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و لیژنه‌ی به‌رگری شارستانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانی ناو بازاڕی سلێمانییان كرد.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکە به‌دواداچوون بوو بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ناو بازاڕ و دوكانه‌كانی شاری سلێمانی و ڕێگریكردن له هه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه و ڕووداوێكی نه‌خوازراو و له‌ناكاو.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه له‌سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌ی ناوشار و نۆژەنیکردوونەتەوە.
ئەم سەردانە دوای ئاگرەکەی شەوی یەکشەممەی بازاڕی قەیسەری هەولێر هات کە زیانی زۆری بە بازاڕەکە گەیاند و 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان و 123 کەسیش برینداربوون.