پەروەردەی شارەزوور ڕاگرتنی دەوامی لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، بە ڕەچاوکردنی باری کەشوهەوا و بۆ دەوامی دووەم دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ (٧-٥-٢٠٢٤) دەوام ڕادەگیریت.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای پرس و ڕاوێژ بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور بڕیارماندا دەوامی دووەم لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە (١ -٦) سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان ڕابگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمرۆ دەوامی دووەم لە خوێندنگە ئامادەییەکان و قوتابخانەکانی (٧-٩) ئاسایی دەبێت.