نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بازرگانی عێراق لە تاران دەربارەی چۆنيه‌تيى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانی بازرگانیی لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان کرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌سير داوود ئه‌لغورێزى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كۆبووەوە کە‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ تارانه.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران تاوتوێ كرا.

ڕوونیشیکردەوە کە هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و چالاكيى ئابووريى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنيه‌تيى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕييه‌وه‌.

ڕاشیگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بازرگانی عێراق جه‌ختيان له‌ گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه‌ که‌ کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.

پەروەردەی شارەزوور لەبارەی ڕاگرتنی دەوامەوە بڕیاری دا
پێت پەروەردەی شارەزوور لەبارەی ڕاگرتنی دەوامەوە بڕیاری دا
ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر