ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڵاوکرایەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران جەخت لە باشکردنی پەیوەندییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش دەکەنەوە.

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه‌ فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه‌‌.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە هه‌ردوولا هاوڕا بوون‌ له‌ بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به‌ بايه‌خه‌وه‌ كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو”.

دوێنێش سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە سەروو هەمووشیانەوە، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ئبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار ئەنجام دا.

فایق زێدان پێشوازی لە بلاسخارت کرد
پێت فایق زێدان پێشوازی لە بلاسخارت کرد
ئومێد خۆشناو: کەمتەرخەمی کاسبکاران هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەکان
دوات ئومێد خۆشناو: کەمتەرخەمی کاسبکاران هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەکان
پەیوەنیدر