هونەر جەمال: نازانین بۆچی عێراق مووچە نانێرێت



وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە لە جێبەجێکردنی هەموو ئەو داواکارییانەی حکومەتی عێراق هەیبوون و دەشڵێت: “نازانین بە چ بیانوویەک مووچەی فەرمانبەران نانێرێت”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئەوەی داواکاری عێراق بوو لە کوردستان، کوردستان هەمووی جێبەجێکرد هەر لە لیستی ناوی چواری تا لیستی هێزە ئەمنیەکان کە ڕێککەوتنی لەسەر کرا و بە کۆد نێردرا بۆ بەغدا، ئیدی نازانین عێراق چی دەوێت لە کوردستان و جێگای پرسیارە. گەر ئەمە بابەتێکی سیاسی نەبێت بۆ دواکەوتنی مووچە چی لێکدانەوەیەکی دیکەی بۆ دەکرێت؟”

وتیشی “بۆ مانگی چوار دوو ڕێکار هەبوو ئێمە هەردووکیمان گرتەبەر: یەکەم، ناردنی لیستی مووچە، دووەم تەرازووی پێداچوونەوە. ئێمە دوو هەفتە لە مەوبەر هەموو ئەم داواکاریانەمان ناردووە، بەڵام بە داخەوە ئەوەی لای ئێمە جێگای سەرسوڕمانە ئێستا عێراق بیانوی چییە کە مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە لە کاتێکدا ئەبینین کە لەوێ [سنورەکانی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق] مووچە دراوە و کێشەی نەختینە نییە.”

وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتیشی، “لیستی مووچەمان ناردووە و وردبینی کراوە، ئیدی بیانووی چییان هەیە نازانین. بۆیە نابێت مووچە ببەسترێتەوە بە هیچ کێشەیەکی دیکەوە، ئێمە لەسەرووی هەموو کێشەکانەوە دەرگامان کرایەوە لە مەسەلەی داهاتی ناوخۆ و توومانە، فەرموون بەسەرچاو هەرچی داهاتی فیدراڵی هەیە ئامادەین ڕادەستی بکەین لە مەسەلەی تەوتینن ئەوە هەژماری مننمان هەیە هیچ گرفتێکی دروستنەکردووە و گرفتێکی تەکنیکی و یاسای لەسەر پرۆژەکە نیە. بەو هیوایەین مەبەستەکەیان تەنها بۆ ئەوە نەبێت بیانەوێت جارێکی تر کێشە بۆ مووچە دروستبکەن.”

ئومێد خۆشناو: کەمتەرخەمی کاسبکاران هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەکان
پێت ئومێد خۆشناو: کەمتەرخەمی کاسبکاران هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەکان
زیاتر لە 37 ملیۆن کەس کارتی نیشتمانییان دەرکردووە
دوات زیاتر لە 37 ملیۆن کەس کارتی نیشتمانییان دەرکردووە
پەیوەنیدر