کەشناسی: سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێش نمەباران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ و ناو بەناو بەردەوام دەبێت و دواتر ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” پشبینى دەکرێ سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ و ناو بەناو پاشان ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە حاجی ئۆمەران زۆرترین بڕی باران باریوە کە 29.2 ملم بووە.

دەشڵێت، لە سلێمانی بڕی 26 ملم باران باریوە و لە پێنجوێنیش بڕی 28 ملم باریوە، هەروەها لە ناوچەی بارزان بە بڕی 0.2 ملم و لە خەباتیش بە بڕی 0,4 ملم کەمترین بڕی باران باریوە.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕبردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان:-
هەولێر 5.8 ملم
پیرمام 10.9 ملم
سلێمانى 26.0 ملم
چەمچەماڵ 8.5 ملم
ئاکرێ 1.6 ملم
ئامێدى 3.6 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 25.8 ملم
دەربەندیخان 12.6 ملم
حاجى ئۆمەران 29.2 ملم
هەڵەبجە 9.4 ملم
هەڵشۆ 17.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مەیدان 6.4 ملم
شۆران 16.6 ملم
پێنجوێن 28.0 ملم
گاوەت 14.4 ملم
قەڵادزێ 8.0 ملم
مێرگەسور 14.0 ملم
سیدەکان 16.2 ملم
شەمامک 3.0 ملم
کەرکووک 6.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین 10.0 ملم

نیاندەرتاڵ… دێوانەیەکی پێش مێژو لەبێ دەنگیدا لەناوچو
پێت نیاندەرتاڵ… دێوانەیەکی پێش مێژو لەبێ دەنگیدا لەناوچو
ئاسایشی سلێمانی: ٧ تیرۆرستی داع*شمان دەستگیرکرد کە دوانیان پلەی ئەمیریان هەیە
دوات ئاسایشی سلێمانی: ٧ تیرۆرستی داع*شمان دەستگیرکرد کە دوانیان پلەی ئەمیریان هەیە
پەیوەنیدر