سبەینێ 7ی ئایار، تاقیكردنەوەی نیشتمانی خوولی یەكەم بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستپێدەكات و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.
مامۆستایان و شارەزایانی بواری پەروەردە چەند ڕێنماییەك بۆ خوێندكاران بڵاودەكەنەوە، تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی ڕێك‌وپێك و دوور لە دوودڵی و ترس وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە.
ڕێنماییەكان:
1- بە هیچ شێوەیەک قه‌ڵه‌م جاف به‌کارنه‌هێنیت، ته‌نها به قه‌ڵه‌می دار (قەڵەم ڕەساس) بازنه‌کان ڕه‌ش بکه، با قه‌ڵه‌م جافت پێ نه‌بێت و پێویستت نییه، سۆماکه ئامادەیە و هیچی ناوێ ته‌نیا ڕه‌ش کردنی (بازنەی گروپ و وەڵامی پرسیاره‌کانه).
2- ناوی سیانی خۆت نووسراوه له‌سه‌ر پرسیاره‌کان (ئەگەر نه نوسرابوو بینووسه).
3- په‌رداخی ئاو و شتی خواردن له‌سه‌ر مێزه‌که‌ت نه‌بێت، نه‌ک سۆماکه ته‌ڕ بێت یان پیس بێت، چونکه ئێمه ڕۆژانه په‌ڕه‌ی سۆما به ژماردن دەگاتە دەستمان و زیاده‌مان نیه.
4- له پێش چوونه ده‌ره‌وه‌ت وردبینیه‌کی باشی بکه نه‌وەكو پرسیارێکت لەبیر چووبێت.
5- به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌کاتی ته‌واوبووندا مه‌چۆ بۆ لای مامۆستای چاو‌دێر به ده‌ست به‌رز کردنه‌وه ئاماژه بده، که ته‌واو بوویت و چاودێرەکە دێتە لات و سۆماکە و پرسیارەکانت لێ وەردەگرێت.
6- ڕۆژانه ئەبێت باجه‌که له‌گه‌ڵ خۆت بهێنێت (پێناسی نیشتمانی).
7- ئاگاداری باجه‌که‌ت به، بیرت نه‌چێت لەشوێنی تاقیکردنەوەکەت .
8- خۆت به دوور بگره له غه‌ش کردن و ئاگاداری گیرفان و ناو جانتاتان بن و وه‌ره‌قه‌ی تیانەبێت پەیوەندیداربێت بە بابەتەکە با بۆت نه‌بێت به غه‌ش و بێبه‌ش بیت له تاقیکردنه‌وه .
9- مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه، ئەوه‌ی بیهێنێت نایدرێتهوه تا کۆتایی تاقیکردنه‌وه.
10- کاتی پڕکردنه‌وه‌ی سۆماکه زۆر به هێواشی بازنەکە ڕه‌ش بکه با نه‌دڕێت و هه‌وڵبدە کوژانه‌وه‌ی تیا نه‌بێ و دڵنیابه‌ره‌وه له وه‌ڵامه‌که ئینجا بازنه‌که ڕه‌ش بکه.
11- ئاگادار بە، ڕەشکردنەکە لە بازنەکە دەرنەچێت .