بانكی ناوەندی عێراق ناوی ئەو بانكانەی بڵاوكردەوە، كە دۆلار بە نرخی فەرمی و بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشن بە هاووڵاتیان.
بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ڕێكارانەی گیراونەتە بەر بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا كاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر سەقامگیری نەختینە لە وڵاتدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی گەشت دەكەن ڕێگای ئاسانیان بۆ فەراهەم دەكەین بۆ دەستخستنی دۆلار بە مەبەستی گەشتەكەیان ئەویش لەڕێگەی فراوانكردن و زیادكردنی شوێنەكانی فرۆشتنی دۆلار بە كاش بە زیاد كردنی پشكی پەنجەرەی بانكەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لقەكانی بانكی ناوەندی پێداویستی هاووڵاتیان دابین دەكەن لە سبەینێوە پێنج شەممە و لە ڕۆژانی پشووی فەرمیش (هەینی و شەممە و یەك شەممە) و بە درێژایی ڕۆژانی كاركردن.
ناوی ئەو بانكانەی دۆلار لە بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشن بە هاووڵاتیان: