زیاتر لە 465 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی هەڵەبجە خەرج دەکرێت



وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوکن، گوژمەی زیاتر لە 465 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی ڕێگاسازی لە هەڵەبجە خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتەکە ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەدا.

پارێزگای هەولێر زیانەکانی ئاگرەکەی قەیسەری ئاشکرا کرد
پێت پارێزگای هەولێر زیانەکانی ئاگرەکەی قەیسەری ئاشکرا کرد
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی کارەبا لە ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر ڕاگەیەندرا
دوات ئەنجامی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی کارەبا لە ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر