ناوەڕۆکی دیدارەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئێران ئاشکرا کرا



سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئێران جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌سه‌ر‌ بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه‌.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ تاران له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرانى سه‌رۆک و وه‌زيرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر‌ بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى دێرين و مێژووييى نێوان كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا سه‌رۆكی ئێران “سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاريكارييه‌ى پێشكه‌ش به‌ زياره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه‌ پيرۆزه‌كان له‌ باشوورى عێراق ده‌كات له‌ كاتى تێپه‌ڕبوونيان به‌ هه‌رێمى كوردستاندا”.

لاى خۆشيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان “سوپاسى پشتگيرى و هاريكاريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد”.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕوونیشیکردەوە کە “له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له‌ پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه”‌.

ژنێکی بەتەمەنی ئۆکراینی دەیەوێت لە جەنگێکی دیکەش ڕزگاری بێت
پێت ژنێکی بەتەمەنی ئۆکراینی دەیەوێت لە جەنگێکی دیکەش ڕزگاری بێت
هەورە بروسکە کارەکانی هاتووچۆی هەولێری ڕاگرت
دوات هەورە بروسکە کارەکانی هاتووچۆی هەولێری ڕاگرت
پەیوەنیدر