ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكڕدنی ئاگرەكەدان.
پەیامنێری (خەڵك) لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بازاڕی قەیسەری كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەكە و لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنیدان.
ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و دوای كۆنتڕۆڵ كردنی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات.
وتیشی، “تائێستا زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكە نەزانراون”.