پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند، سودانی وتویەتی حکومەتی هەرێم ڕازیبووە داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات و بانکی تی بی ئای دەست بە تەوتین بکات.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بڵاویکردەوە، بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و ئەو چوار بەنداوەی بۆ هەرێم دەرچووە ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی کۆبوینەوە،.
ئاماژاەی بەوەشداوە، سەرۆک وەزیران وتی تازە حکومەتی هەرێم ڕازی بووە داهاتی نانەوتی تەسلیم بکات و بانکی TBI دەست بەتەوتين بکات، بۆ جێگیرکردنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کەلەدەرەوەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمن ژمارەیان زیاتر لە ٧٠٠ هەزارە لەبانکی TBI جێگیر دەکرێن ئەمەش دوو مانگی پێویستە.
هاوکات سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە، سەدانی لەگەڵ بانکی TBI گفتوگۆی کردووە و ئەو بانکە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران،
دەربارەی قبوڵکردنی هەژماری من سودانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا ئەوەی لەوێ حسابی بۆکراوەتەوە قبوڵی ئەکەن، ئەوی دیکە لە تی بی ئای حسابی بۆ دەکرێتەوە، و موچەی مانگی نیسان بەدەست پێکردنی توطين و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دێت.
حکومەتی هەرێم لە ماوەکانی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا، ڕەزامەندییان داوە بانکی TBI بێتە نێو هەژماری من ، بەڵام هێشتا لەلایەن حکومەتی عێراق و وەزارەتی داراییەوە هیچ هەنگاوێک نییە بۆئەوەی هەژماری من قبوڵکرابێت، و هێشتا پرۆسەکە بە نادیاری ماوەتەوە.