شاندێكی تری هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا



ئیدریس شەعبان بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی شاندێكی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات.


ئیدریس شەعبان لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاندووە:”شاندەكە كاتێك سەردانی بەغدا دەكات كە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بودجە تەواو دەكات و دەینێرێت بۆ پەرلەمان”.

بە وتەی شەعبان:”سەردانەكە بۆ یەكلایی كردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەدا، چونكە پشكی ئێستا لەگەڵ قەبارەی دانیشتواندا ناگونجێت و هاوتای پابەندبوونی دارایی هەرێم نییە”.

ئیدریس شەعبان دەڵێت:”پارتی دیموكراتی كوردستان هیواخوازە كاروبارە سیاسییەكان لەگەڵ مەسەلەی بودجەدا تێكەڵ نەكرێن”.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵ، تەنگژە سیاسييەكانى نێوان بەغدا و هەولێر سەرهەڵدەدەنەوە لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا كە بە یەكێك لە دۆسێ‌ گەورەكانی نێوان هەردوولا دادەنرێت و زۆرترین مشتومڕی لەسەرە، لەكاتێكدا بەغدا بۆ دەستور دەگەڕێتەوە و هەرێمیش بۆ تەوافوقی سیاسی لەپێناو دەستەبەركردنی پشكی دارایی، ڕادەستنەكردنی داهاتی نەوتیش لەلایەن هەرێمەوە بە بەغدا، بە هۆكاریی سەرەكی كێشەی نێوان هەردوولا دادەنرێت.

بەڤیدیۆ بارهەڵگرێك زیان بە تونێلەكە دەگەیەنێت
پێت بەڤیدیۆ بارهەڵگرێك زیان بە تونێلەكە دەگەیەنێت
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە دڵنیای جێگیربوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
دوات وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە دڵنیای جێگیربوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
پەیوەنیدر