فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شارباێڕ ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی تاوەكو 25ی نیسان مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە سەردانیان بكەن، چونكە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە.
فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەکو بەروای ( 2024/4/25 ) ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردووە كارتەکانیان گەڕاوەتەوە، واتە بەرواری پێشكەش كردنی مامەڵەكانیان، كە بەروارەکەی لەسەرەوەی وەسڵەکە نووسراوە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە لە یەک شەممە وە تا پێنج شەممە له كاتژمێر ( 2 )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە دهتوانن سهردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی شارباژێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیەکانیان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، پێداویستییەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتین لە ڕەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانی و وەسڵی وەرگرتنەوەی كارتەكە، كە بەناوی هەر كەسێكەوەبێت، دەبێت ئەو كەسە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.