بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەم شەپۆلی باران بارینە تاوەكو ڕۆژی چوار شەممە بەردەوامی دەبێت بەشێوەی ناو بەناو و دواتر كۆتایی دێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شەپۆلێکی ناوبەناوی باران و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوه و لە بەرەبەیانی دوو شەممەوە تاوەکو ئێوارەی سێ شەممە بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند، پێشبینیی ڕێژەی بارانبارین له نێوان کاتەکانی بەرەبەیانی دوو شەممە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە، له پارێزگاکانی هەرێمی و کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان بەجۆرێكە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ( 15 تاوەکو 25 ملم) و پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ( 18 تاوەکو 30 ملم ) و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ ( 20 تاوەکو 30 ملم ) و لە ناوچەكانی گەرمیان بەبڕی جیاواز لە (8 بۆ 25 ملم) دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كرد، “شەوی سێ شەممە لەسەر چوار شەممه کۆتایی بەشەپۆلەکە دێت”.