بارهەڵگرێك بەسەر فیتەرێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا



به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار “كەللەی” بارهه‌ڵگرێك به‌سه‌ر فیته‌رێكدا كه‌وت و له‌ ئه‌نجامیشدا گیانی له‌ده‌ستدا.

عەلی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووە، به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ی ئایاری 2024، له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار، له‌كاتی گۆڕینی چوپی هه‌وای ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا، كەللەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌سه‌ر شاگردی دوكانێكدا كه‌وتووه‌ و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاشكراشی كردووە، فیتەرەكە ناوی (غه‌زوان غازی خلیل)ه‌ و له‌دایكبووی ساڵی2005 و دانیشتوی قه‌زای كه‌لاره‌.

ڕوونیشی كردۆتەوە، له‌ئێستاشدا ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لار كراوه‌ و خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ش ڕاگیراوه‌.

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری ئاشکرا کرد
پێت بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری ئاشکرا کرد
لە بەغداوە هۆی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات لە بەغداوە هۆی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر