یاسین مەحمود ڕەشید: فلۆریا سیتی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی عێراق



ئەمڕۆ بە بەشداری چەند کەسایەتی و وەبەرهێنێکی دیار کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا بۆ ڕادەستکردنی یەکە تەواوبووەکانی فلۆریا سیتی بۆ خاوەنەکانیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لەگەڵ محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر بەشداریکرد لە مەراسیمی ڕادەستکردنی یەکە تەواوبووەکانی پڕۆژەی فلۆریاسیتی.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، فلۆریا سیتی جێگای دڵخۆشییە بۆ هەرێمی کوردستان و یەکێکە لە ١٠ پڕۆژە گەورەکەی عێراق، نرخی یەکە نیشتەجێبوونەکانی گونجاوە، هاووڵاتییان دەکاتە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان.

هاوکات محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژانە بووبوونە گرفت بۆ دەستەی وەبەرهێنان کە چەندین ساڵ کارکردن تێیدا ڕاگیرابوو، فلۆریا سیتی شارێکی تەواوە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییانی تێدا بەردەستە، هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم کارەکانی تەواو ببێت.

فلۆریا سیتی، پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونە دەکەوێتە دەروازەی شاری هەولێر، کە پێشتر بەهۆی بوونی گرفت کارکردن تیایدا وەستێنرا، بەڵام دوای ڕادەستکردنی پڕۆژەکە بە گروپی کۆمپانیاکانی “ساوس کوردستان” لە ساڵی ٢٠٢٢ کارەکانی پڕۆژەکە دەستیپێکرایەوە، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و کارەکانی لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.

 

هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست
پێت هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست
موعین کازمی: تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
دوات موعین کازمی: تا کۆتاییهاتنی پڕۆسەی بە بانکیکردن ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر