شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



دوای سەقامگیربوونی دۆخی كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێم لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، سبەینێ‌ شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە دەستپێدەكاتەوە و سەرەتا ناوچەكانی هەولێر و دهۆك دەگرێتەوە و لەدوانیوەڕۆوە شەپۆلەكە دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام لە سنووری گەرمیان ئەگەری باران لاوازە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و ناجێگیری دۆخی بەرگەھەوا سبەی یەك شەممە 5/5/2024 لەنێوان كاتەكانی بەیانی بۆ نیوەڕۆ لەناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور ناوبەناو ھەورە بروسكە و تاوەباران لەشوێنی جیاجیادا چالاك ئەبێت لەنێویاندا ئەگەری بارینی تەرزە و بارانی بەخوڕ و بەھێز ئەبێت بەتایبەت لە سەنتەری شاری ھەولێر و دەورووبەری و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقامەكان و ناوچە نزمەكاندا.

ڕاشیگەیاند، لەناوچەكانی دیكە كەش لەو مەودایەدا سەقامگیر ئەبێت، لە نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باكوری گەرمیان و سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە تەرزە و بارانی ڕێژە جیاجیا ئەبێت لەھەندێ شوێندا و مەرج نیە ھەموو شوێنێك بگرێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، لە سنوری پارێزگای كەركوك و ناوچەكانی دیكەی ئیدارەی گەرمیان ئەگەری باران لاواز ئەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەیەكی كەم 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

ئەو كەسەی تووشی تای خوێنبەربوون بوو نەخۆشخانەی جێهێشت
پێت ئەو كەسەی تووشی تای خوێنبەربوون بوو نەخۆشخانەی جێهێشت
بۆ تەوتینی مووچە شاندێکی بانکی بازرگانی عێراق دەچنە هەولێر
دوات بۆ تەوتینی مووچە شاندێکی بانکی بازرگانی عێراق دەچنە هەولێر
پەیوەندیدر