نرخی دۆلار دابەزی



بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق ناجێگیرە و دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی بەهاكەی، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی دابەزینی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕووی لە دابەزین كرد و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، بەهاكەی بە 146 هەزار دینار بوو، بەڵام دواتر بەهاكەی دابەزی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو نرخی دۆلار بەجۆرێك دابەزینی تۆماركرد، شارەزایانی دراو پێیان وابوو دێتە خوار 140 هەزار، بەڵام لە 144 هەزار دیناردا وەستا و دواتر لە كۆتایی هەفتەدا بەهاكەی بەرزبووەوە.

زانكۆیەكی هەرێم هەلی گواستنەوەى فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
پێت زانكۆیەكی هەرێم هەلی گواستنەوەى فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن 4 قوربانی لێكەوتەوە
دوات ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن 4 قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەندیدر