داهاتى نانەوتیى سلێمانى لە مانگى نیساندا بڵاوکرایەوە



داهاتى نانەوتیى سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، لە مانگى نیساندا نزیکەى 69 ملیار دینار بووە و بەراورد بە مانگى ئازار زیاتر لە حەوت ملیار دینار کەمیکردووە.

بەگوێرەى ماڵپەرى شەفافییەت بۆ داهاتە نانەوتییەکان، داهاتى نانەوتیى سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە مانگى نیساندا 68 ملیار و 649 ملیۆن دینار بووە، کە لەو بڕە 58  ملیار و 507 ملیۆن دینارى کاش بووە و 7 ملیار و 657 ملیۆن دینارى بە چەک و بڕى 2 ملیار و 485 ملیۆن دیناریشی بە مەقاسە بووە.

داهاتى نانەوتیى سلێمانى لەمانگى نیسان بەراورد بە مانگى ئازار، زیاتر لە حەوت ملیار دینار کەمیکردووە، ئەمە لەکاتێکدا داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى، لەمانگى ئازار بڕەکەى 75 ملیارو 460 ملیۆن دینار بووە.

هەروەها کۆى داهاتى نانەوتیى، سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا بڕەکەى گەیشتووەتە 322 ملیار و 495 ملیار دینار، کە مانگانە 80 ملیار و 623 ملیۆن دینار.

فۆڕمی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بڵاوکرایەوە
پێت فۆڕمی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بڵاوکرایەوە
گەنجێک لە لافاوەکەی کەرکووک ڕزگار دەکرێت
دوات گەنجێک لە لافاوەکەی کەرکووک ڕزگار دەکرێت
پەیوەنیدر