عەزیز ئەحمەد: ئامانجی سەرەکی پرۆژەی “هەژماری من” ئەوەیە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی بانكەكان



جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نامانجی سەرەکی پرۆژەی “هەژماری من” ئەوەیە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی بانكەكان

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، ئامانجی سەرەکی ئێمە لە پرۆژەی “هەژماری من” ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بابەتەدا نامانەوێت نە قۆرخکاریی بەغدا هەبێت نە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دەمانەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی و تایبەتەکان بخەینە بەردەستی هاووڵاتییان.

کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پێت کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
کەشناسی: ئەمشەو بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت
دوات کەشناسی: ئەمشەو بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر