حاجییانی عێراق و هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییانی ئەمساڵ بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەكەون و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت: ڕۆژی 28ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییان بۆ حەج بەڕێدەكەون.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە، شاندی تایبەتی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون بۆ ئامادەکارییەکانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و دواتریش لە (18ـی ئایاری 2024) یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەرەو فڕۆکەخانەی مەدینە گەشت دەکەن و لە (30ـی ئایاری 2024)ـیش گەشتی حاجییان بۆ فڕۆکەخانەی جەددە دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا هەفتانە (6 بۆ 10) گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە هەیە و لە سەرەتای مانگی حوزەیرانیشەوە هەموو ڕۆژانی (شەممە، سێ شەممە و پێنج شەممە) گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و دەمام دەستپێدەکات و لە بەرنامەشدایە، لە داهاتوودا گەشتی نێوان بەغدا و ڕیاز، دەستپێبکات.

لای خۆشیەوە، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی 28ی ئە‌م مانگە‌ یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم، كە ژمارەیان هەزار و 500 كەسە، لەڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودییە بەڕێدەكەوێت و ڕۆژی 29ی ئە‌م مانگە‌ش یەكەم كاروانی حاجییان، كە ژمارەیان سێ هەزار و 185 كەسە لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەچنە سعودیە.

ڕاشیگەیاند، وابڕیارە تا 5ی 6ی 2024 هەموو حاجییانی هەرێم بگەنە ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادكرا
پێت پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادكرا
دابەشكردنی مووچە دواكەوت و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن
دوات دابەشكردنی مووچە دواكەوت و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن
پەیوەندیدر