دابەشكردنی مووچە دواكەوت و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن



جارێكی دیكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت و هێشتا پارە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم نەكراوە و كاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەش نادیارە، هاوكات فەرمانبەران و مامۆستایان زەنگی بایكۆتی دەوام لێدەدەن.

ئەمڕۆ هەینی 3ی ئایارە و هێشتا پارەی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم نەكراوە و هیچ خشتەیەكی مووچەش لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕانەگەیەنراوە و چاوەڕێی ناردنی پارەن لە بەغداوە.

ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆر انی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كراوە، بەڵام بەهۆی وردبینی و چەند داواكارییەكی دیكەی عێراق ناردنی پارە بۆ هەرێم دواخراوە، بەڵام دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 لە عێراق كۆتایی هاتووە و دەست بە مووچەی مانگی 5 كراوە لەكاتێكدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ عێراق بدرێت.

بۆ بەدواداچوونی هۆكاری نەناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچە (خەڵك) پەیوەندی بە فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغداوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

هاوكات، فەرمانبەران و مامۆستایان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیگەرانی خۆیان لە دواكەوتنی جارێكی دیكەی مووچە دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن، ئەگەر سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچە نەدرێت بایكۆتی دەوام دەستپێدەكەنەوە.

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دوابەدوای مووچەی مانگی 2 لە پێش جەژنی ڕەمەزان و لە سەرەتای مانگی 4دا، ڕاستەوخۆ دەوامی فەرمانبەران زیادكرایەوە بەبیانووی ئەوەی لەمەودوا مووچە دواناكەوێت و مانگانە لەگەڵ عێراق مووچەی هەرێمیش دابەش دەكرێت، بەڵام تا ئێستا بۆ ڕۆژی یەك شەممەش، كە دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە و دەبێت 5ی ئایار هیچ دەنگۆیەك بۆ هاتنی پارە و دابەشكردنی مووچە نییە.

حاجییانی عێراق و هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون
پێت حاجییانی عێراق و هەرێم بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون
ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانی 9 ملیار دۆلارمان لەگەڵ ئیسڕائیل داخست
دوات ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانی 9 ملیار دۆلارمان لەگەڵ ئیسڕائیل داخست
پەیوەنیدر