ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانی 9 ملیار دۆلارمان لەگەڵ ئیسڕائیل داخست



سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئیسرائیل، كە قەبارەی بازرگانی نێوانمان ٩.٥ ملیار دۆلار بوو، ئێمە ئەم دەرگایەمان داخست و ئەو قەبارەی بازرگانییەمان بە نەبوو دانا.

پاش ئەنجامدانی نوێژی هەیینی لە مزگەوتی چیلەهانە لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “پێشهاتەکانی نێوان ئیسرائیل-فەڵەستین لایەنێکی نییە جێگەی قبوڵ بێت. تا ئێستا ئیسرائیل بێ بەزەییانە ٤٠ بۆ ٤٥ هەزار فەڵەستینی کوشتووە. وا بیر نەکرێتەوە وەک موسڵمانێک تەماشاکاری ئەمە بین.

ڕاشیگەیاندووە، بەبێ پەلە کردن ویستوویانە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەکە بکەن و وتی: “لە ئێستادا هەڵبژاردنەکان تەواو بوون و ئەم هەنگاوەمان هەڵنا. بۆ نیشاندانی ئەوەی کە دەتوانرێت هەندێک هەنگاو لە نێوان تورکیا-ئیسرائیل بنرێت ئەنجاممدا، بەڵام ناتانیاهو بێ بەزەیی بەرامبەر منداڵان و ژنان و کەسانی بەتەمەن نیشاندا”.

ڕاشیگەیاند، هەموو ڕۆژئاوا بۆ ئیسرائیل کار دەکات. بەتایبەتی ئەمریکا ئەمانە هەموو بۆ ئیسرائیل کار دەکەن. هێندە هێز و توانایان بۆ تەرخان کردووە. بە داخیشەوە فەڵەستینی هەژار و خەڵکە هەژار و نەدارەکەی ڕووبەڕووی ئەم بۆمبانەی ئیسرائیل بوونەوە، ئیدی ئێمەش نەماندەتوانی زیاتر ئارامبگرین بەرامبەر ئەمە.

ئاشكراشی كرد، هەنگاومان هەڵنا. قەبارەی بازرگانی نێوانمان ٩.٥ ملیار دۆلار بوو، ئێمە ئەم دەرگایەمان داخست و ئەو قەبارەی بازرگانییەمان بە نەبوو دانا.

 

دابەشكردنی مووچە دواكەوت و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن
پێشت دابەشكردنی مووچە دواكەوت و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت لێدەدەن
سپێڵوەیەكانی بەنداوێكی هەرێم دەكرێنەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
دواتر سپێڵوەیەكانی بەنداوێكی هەرێم دەكرێنەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
پەیوەندیدار