بەوێنە؛ چوار شاخەوانەكەی قەرەداغ تەرمەكانیان دۆزرانەوە



ئەو چوار شاخەوانەی لە نزیك گوندی ئاوەسپی لە قەرەداغ ئاو بردنی، بەخنكاوی تەرمەكانیان دۆزرانەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “گرووپێکی شاخەوانیی 12 کەسی بەناوی گرووپی سەگرمە، چوار کەسیان نازانین مەلەیان کردووە یاخود لافاو بردوونی، بەڵام یەکێکیان خنکاوە و سیانی دیکەیان بێسەروشوێنن”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی خنکاوە لە ڕەگەزی نێرە، نازانین سیانەکەی دیکەش کێن و لە چ رەگەزێکن، تیمەکانمان لە هەوڵی دۆزینەوەیاندان و نازانین زیندوون یاخود خنکاون.”

لای خۆشیەوە، یاسر حەمە ساڵح، سەرپەرشتیاری گروپی شاخەوانی کوردستان ڕایگەیاندووە، تەرمی هەرچوار شاخەوانەکە دۆزراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو گرووپە شاخەوانییە لە سلێمانییەوە ڕۆیشتوون و سەرەتا چوونەتە گوندەکانی بەڵخەی خواروو و سەروو، دواتر چووبوونە گوندی ئاوەسپی و لەوێ کەوتبوونە بەر تەوژمی لافاو.

سپێڵوەیەكانی بەنداوێكی هەرێم دەكرێنەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
پێت سپێڵوەیەكانی بەنداوێكی هەرێم دەكرێنەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
چوار كەسی گرووپێكی شاخەوانی لافاو بردنی
دوات چوار كەسی گرووپێكی شاخەوانی لافاو بردنی
پەیوەنیدر