لە نزیك گوندی ئاوەسپی لە قەرەداغ چوار ئەندامی گروپێكی شاخەوانی لافاو بردوونی.
بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لەو چوار شاخەوانە خنكاوە و گیانی لەدەستداوە و سێ شاخەوانەكەی دیكەش بەهۆی سەختی شوێنەكەوە گیریانخواردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، تیمەكانی فریاكەوتنی سلێمانی بەڕێكەوتوون بۆ شوێنی رووداوەكە بۆ رزگاكردنی ئەو سێ شاخەوانەی گیریانخواردووە.