لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بارانی ئەمڕۆ 80 ملیمەتری تێپەڕاند



ئاماری ئەمڕۆی باران بارین لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە، كە لە بەشێكی ناوچەكان 80 ملم-ی تێپەڕێندووە و لە بەشێكی زۆری ناوچەكانیش 40 بۆ 50 ملم باریوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بارانبارینی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، كە ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان و ناحیەی بەرزنجە و قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی، زۆرترین بارانیان لێ باریوە و گەیشتۆتە 88 ملم.

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی لە کاتژمێر 9ـی شەوی دوێنێ پێنج شەممە تاوەکو 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەکانی قەرەداخ 67 ملیمەتر، لە دەربەندیخان 65.8 ملیمەتر و لە هەڵەبجەش 58.5 ملیمەتر باران باریوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ كەشناسی هەرێ/ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دواینوەڕۆی ئەمڕۆ و شەو شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی بەلێزمە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

چوار كەسی گرووپێكی شاخەوانی لافاو بردنی
پێت چوار كەسی گرووپێكی شاخەوانی لافاو بردنی
بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەك ڕۆچووە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
دوات بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەك ڕۆچووە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
پەیوەندیدر