بانكی (TBI)ی عێراق كاتی تەوتینی مووچەی دیاریكرد



دوابەدوای ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق بۆ بەشداری كردنی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەو بانكە داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەست بە تەوتین دەكات.

بانكی (TBI)ی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوادەکەین وەزارەتی دارایی هه‌رێم سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادار بکاتەوە لە ڕۆژی یەک شەممەوە لە ڕێگای بانكەكەیانەوە دەتوانن دەست بە بەبانکی کردنی مووچەکانیان بکەن.

لە نووسراوێكدا بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، بەرێزتان ئاگادار دەكەمەوە لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە پرۆسەی (تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەو پێیەی ئەو بانكە، بانكێكی حكومی فیدراڵیە.

ئەو نووسراوە هاوپێچی نووسراوێكی تری وەزارەتی دارایی هەرێمە، كە ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراقی كردووە و ڕەزامەندی دەربڕیوە بێتە ناو (هەژماری من)ەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دواكۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕیاری زۆر باش دراون، كە یەكێكیان ئەوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە داهاتە نانەوتییەكان بەپێی رێكارە یاساییەكان بنێرێت بۆ بەغدا، دووەمیشیان ئەوەیە، ئاساییە لای حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی (TBI) تەوتین بكرێت.

بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەك ڕۆچووە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
پێت بەهۆی لافاوەوە ڕێگایەك ڕۆچووە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
دوات ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر