قوباد تاڵه‌بانی: مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە سلێمانی دروست دەکەین



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی دیکە پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرگریکردن لە ئازادی کاری رۆژنامەگەری یەکێکە لە باوەڕ و پرەنسیپە نەگۆڕەکانی ژیانی سیاسیم.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەزمونی وڵاتان، بەبێ ئازادی رۆژنامەگەری، نە ئازادییەکانی دیکە پارێزراو دەبێت، نە کۆمەڵگای مەدەنی گەشە دەکات و نە دیموکراسییەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و نە حکومڕانییەکی دروست و بەرپرسیار دێتەئاراوە.

وتوشیەتی، “رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەموو رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی پیشەییانە راستییەکان دەگوازنەوە. هەر لەم بۆنەیەشدا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی رۆژنامەگەری لە کوردستان و عێراق دەکەینەوە”.

ئاشكراشی كردووە، لە نزیکترین کاتدا لە سلێمانی مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” دروست دەکەین کە زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکەین بەمەبەستی رێزلێنان لە هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە کوردستان و عێراق شەهید کراون.

 

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
پێت ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سودانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا
دوات تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا
پەیوەندیدر