بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە لە پڕۆژەیەكی ئاو گوندێك چۆڵكرا



بەهۆی لێچوونی كلۆر لە بوتڵی غازی كلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ‌، هاووڵاتیانی گوندێك ماڵەكانیان چۆڵ كرد و هاوكات لە ناو پڕۆژەكەشدا كارمەندێك گیانی لەدەستدا و كارمەندێكی دیكە و چەند هاووڵاتییەكی گوندەكە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕیــن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی لێچوون لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆری ئاو لە پڕۆژەی ئاوی خاس، داوا لەهاوڵاتیانی سنوری قەزای پشده ر دەکەین، کە نزیکی ئەو شوێنە نەکەونەوە تا کێشەکە چارەسەر دەکرێ و دڵنیادەبینەوە لە سەلامەتی ئەو شوێنە، چونکە گازی کلۆر یەکێکە لەگازە ژەهراویەکان کە زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە کاری خراپ لەسەر ژینگە و دەورووبەر دروست دەکات .

ڕاشیگەیاندووە، هەربەهۆی لێچوونی بوتڵی کلۆر مەترسی لەسەر دانیشتوانی گوندی بنەوشان و دەورووبەری پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە و چەند ھاووڵاتیەکی گوندی بنەوشان تووشی تەنگەنەفەسی بوون و تەواوی دانیشتوانی گوندی بنەوشان ماڵەکانیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنیەکان ڕێگەنادەن کەس لەپڕۆژەکە نزیک ببێتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی قەڵادزێ و ڕاپەڕین و هێزە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەسەر جادەی گشتی ڕێگەی بنەوشان- قەڵادزێ وەستاون ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

بەرگری شارستانی ڕاپەڕیــن جەختیشی كردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیسی ڕاپەڕیــن گیانی لەدەستدا و کارمەندێکی تریش بەھۆی کاریگەری لێچوونی کلۆرەوە باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە لەژێر چاودێری پزیشکدایە، کەئەرکیان پاراستنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاسـە لە قەڵادزێ.

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا
پێت تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا
بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر و پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
دوات بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر و پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
پەیوەندیدار