نوێنەرانی وانەبێژان: تەیف سامی نەیوتووە مووچە نانێرێت



نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەنەوە، كە سەبارەت بە كۆبوونەوەكە بڵاوكراونەتەوە و دەڵێن: لە کۆبوونەوەی ئێمەدا هیچ بابەتێک وا باس نەکراوە.

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوەدەكەن، لەکۆبوونەوەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ تەیف سامی بە هیج جۆریک باسی بابەتی ئەوە نەکراوە، کە هەرێم پابەند نییە و مووچە نانێرین.

ڕاشیانگەیاندووە، ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و لە کۆبوونەوەی ئێمەدا هیچ بابەتێک وا باس نەکراوە جگە لەبابەتی وانەبێژان.

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ جەختیشیان كردۆتەوە، ” هیوادارین هیچ لیدوانێک بەناوی ئێمە بلاو نەکرێتەوە”.

 

بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر و پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
پێشت بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر و پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە
هۆشدارییەك لە كەشناسییەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم
دواتر هۆشدارییەك لە كەشناسییەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم
پەیوەندیدار