بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر و پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە



كۆمپانیای دانە غاز ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕاگەیاند و وەزارەتی كارەباش دەڵێت: بە ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز، پێدانی كارەباش ئاسایی دەبێتەوە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجایە.

ڕاشیگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لەسەر بنەمای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی ھەرێم و بەغدادە.

لای خۆشیەوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، هەناردەی غازی شل لە کۆمپانیای کۆرمۆر دەستیپێکردۆتەوە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر دۆخی کارەبای هەرێم دەبێت.

وتوشیەتی، “بەهۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازەوە هەزار مێگاوات کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا جێگیر دەبێتەوە و ئەو دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبایەی کەم بووبووەوە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی”.

بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە لە پڕۆژەیەكی ئاو گوندێك چۆڵكرا
پێت بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە لە پڕۆژەیەكی ئاو گوندێك چۆڵكرا
نوێنەرانی وانەبێژان: تەیف سامی نەیوتووە مووچە نانێرێت
دوات نوێنەرانی وانەبێژان: تەیف سامی نەیوتووە مووچە نانێرێت
پەیوەندیدار