لە پڕۆژەیەكی ئاو بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە چەند كارمەندێك تەندروستیان تێكچوو



بەهۆی لێچونی غاز لە بوتڵی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پۆلیس بەهۆی لێچوونی تانکی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە، لەدایکبوی ساڵی (1971)ە و خەڵکی گوندی بێگڵاسە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەربەهۆی لێچونی تانکی کلۆر لە هەمان پڕۆژە کارمەندێکی دیکەش باری تەندروستی تێکچووە و بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەڵادزێ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو کارمەندانەی پۆلیس ئەرکیان پاراستنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی خاسە لە قەڵادزێ.

قڵیشانی پاژنەی پێ‌ لەچییەوە دروست دەبێت و چارەسەری چییە؟
پێت قڵیشانی پاژنەی پێ‌ لەچییەوە دروست دەبێت و چارەسەری چییە؟
لێزمەبارانی بەهێز دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری بە چەند ناوچەیەك دەدرێت
دوات لێزمەبارانی بەهێز دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری بە چەند ناوچەیەك دەدرێت
پەیوەندیدار