لێزمەبارانی بەهێز دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری بە چەند ناوچەیەك دەدرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی بەهێز ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان لە ڕوودانی لافاو و هەورەبروسكە.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاستی شه‌پۆله‌كه‌ دیسان به‌هێز ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر و ئیداره‌ی سۆران و و ڕاپه‌ڕین و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و سه‌ید صادق و وهه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی به‌هارداین ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری زۆر هه‌یه‌ له‌ شوێن و بڕی باران بارینی شه‌پۆله‌كه‌.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری بارینی بارانی به‌هێز هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی تاوه‌ باران، واتا هه‌ندێ جار بارانێكی مامناوه‌نده‌ و هه‌ندێ جاریش بارانێكی زۆر به‌هێزی بروسكاوی و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا دره‌نگانێكی شه‌و بارانی ناوبه‌ناوی به‌هێز و ته‌رزه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وره بروسكەی توند و بای توند هه‌یه‌.

ئەو شارەزا كەشناسییە هۆشداری دەدات: “سبه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی نزمن ئه‌گه‌ری به‌رزبوونەوەی ئاستی ئاوی هه‌یه‌ و له‌چه‌م و دۆڵه‌كانیش لافاوی زۆر دێت به‌تایبه‌ت سنوری گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و هه‌ولێر و سۆران و زۆر پێوسته‌ هاونیشتمانیان هۆشیاربن، كه‌ له‌ چ شوێنێك هاتووچۆ ده‌كه‌ن و له‌ چ شوێنێك ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن وه هه‌روه‌ها دوربن له‌جێگای به‌رز به‌هۆی چالاكی هه‌وره‌ بروسكەی توند”.

 

لە پڕۆژەیەكی ئاو بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە چەند كارمەندێك تەندروستیان تێكچوو
پێت لە پڕۆژەیەكی ئاو بەهۆی لێچوونی کلۆرەوە چەند كارمەندێك تەندروستیان تێكچوو
ئەمڕۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
دوات ئەمڕۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
پەیوەنیدر