ئەمڕۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات



ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییە ونبووەکەی ناوچەی قەرەداغ دەستپێدەکات.

هاووڵاتییەک، کە لەڕەگەزی نێرە و تەمەن 75 ساڵانە، ماوەی دوو ڕۆژە لەگوندێک لەقوپییەکانی قەرەداغ بۆ گیای بەهارە و قەزوان لەماڵ چۆتە دەرەوە و تائیستا نەگەڕاوەتەوە.

لە بانگەوازێکدا لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە، ئەمڕۆ هەینی تیمی فریاگوزاری تۆڕی شاخەوانی کوردستان و ئاسایش و خەڵکی ناوچەکە هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەو هاووڵاتییە دەستپێدەكەن.

ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنوسان دەتوانن ڕوماڵی هەڵمەتەکە بکەن و بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: ٠۷۷٠۱٥۷۹۳۹۹ یان ٠۷۷٤٠۸۸٦۸٥۷

 

لێزمەبارانی بەهێز دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری بە چەند ناوچەیەك دەدرێت
پێت لێزمەبارانی بەهێز دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری بە چەند ناوچەیەك دەدرێت
“ئەم هەرێمەی ئێمە جەهەننەم نییە بۆ رۆژنامەنووسان  بەڵام بەهەشتی عەدەنیش نییە”
دوات “ئەم هەرێمەی ئێمە جەهەننەم نییە بۆ رۆژنامەنووسان بەڵام بەهەشتی عەدەنیش نییە”
پەیوەنیدر