کەشناسی: لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە دەستپێدەکات



کەشانسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکەن لە دوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەورو بەرى و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش) هەوەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانىبەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە, پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەید صادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری
پیرمام 29.0 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ 5.9 ملم
دهۆک 41.5 ملم
زاخۆ 0.6 ملم
شەقڵاوە 19.5 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
بامەرنێ 6.8 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 4.2 ملم
هەڵشۆ 17.4 ملم
خەبات 8.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 0.6 ملم
سیدەکان 7.8 ملم
کەرکووک 27.0 ملم

“ئەم هەرێمەی ئێمە جەهەننەم نییە بۆ رۆژنامەنووسان  بەڵام بەهەشتی عەدەنیش نییە”
پێت “ئەم هەرێمەی ئێمە جەهەننەم نییە بۆ رۆژنامەنووسان بەڵام بەهەشتی عەدەنیش نییە”
ئەو وەبەرهێنەرانەی یارمەتییان پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک کرد قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشرا
دوات ئەو وەبەرهێنەرانەی یارمەتییان پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک کرد قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشرا
پەیوەندیدر