لەبارەی بارانبارینی ئەمشەو دروستبوونی لافاو هۆشدای دەدرێت



شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی بارانبارینەکەی ئەمشەو دەخاتە ڕوو دەڵێت:” کە هێزی شەپۆلەکە له‌دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌وه‌وە ده‌ستپێده‌كات و تا دره‌نگانێكی شه‌و بارانی ناوبه‌ناوی به‌هێز و ته‌رزه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌ی توند و بای توند هه‌یه‌.

محه‌مه‌د كه‌لاری، شاەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، هێزی شه‌پۆله‌كه‌ له‌دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیم وایه‌ له‌دوای كاژێر 1:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌ریای سور ده‌ست به‌چالاكی بكات به‌ته‌واوی و زۆرترین هه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بووی بروسكاوی بگاته‌ سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی هه‌رێكی كوردستان به‌هاوبه‌شی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

ئاماژەی بەوەشکردووە:” سبه‌ی به‌گشتی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری بارینی بارانی به‌هێز هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی تاوه‌ باران واتا هه‌ندێ جار بارانێكی مامناوه‌نده‌ و هه‌ندێ جاریش بارانێكی زۆر به‌هێز و تەرزە ده‌بارێت تا دره‌نگانێكی شه‌و بارانی ناوبه‌ناوی به‌هێز و ته‌رزه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌ی توند و بای توند هه‌یه‌”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشداری دەدات ودەڵێت:” هۆشداری ده‌ده‌م سبه‌ی له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی نزمن ئه‌گه‌ری به‌رزبونی ئاستی ئاووی هه‌یه‌ و له‌چه‌م و دۆڵه‌كانیش لافاوی زۆر دێت به‌تایبه‌ت سنوری گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی و هه‌ولێر و سۆران زۆر پێوسته‌ هاووڵاتییان هۆشیاربن كه‌ له‌ چ شوێنێك هاتووچۆ ده‌كه‌ن و له‌ چ شوێنێك ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن وه‌ هه‌روه‌ها دوربن له‌جێگای به‌رز به‌هۆی چالاكی هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند.

ئەو وەبەرهێنەرانەی یارمەتییان پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک کرد قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشرا
پێت ئەو وەبەرهێنەرانەی یارمەتییان پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک کرد قەڵغانی رێزلێنانیان پێبەخشرا
کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە؟
دوات کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە؟
پەیوەندیدر