31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدەغە دەکرێت



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە و تۆمار نەكراون لە وەزارەتی تەندروستی دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەدەکات، لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان ۳۱ جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

ڕاشیگەیاند، بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کە دروست کردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان ( مشروبات الطاقە )، پێویستە کارگەکان وکۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەرگرن، بەڵام زیاتر لە ٣١ جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش لە هەرێم هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کار هێنان ئەژماردەکرێ، بۆیە وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێ لە بازاڕەکان دەست بەسەر هەر هەمووی دابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتر بەر.

هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
پێت هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
دوات کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەندیدار