کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا



دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و (٤)تۆمەتبار دەستگیردەکات

لە بڵاوکراوەیەکدا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحيەی ميدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا (چوار) تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاووڵاتیان دەکات و داواکارین لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە (١٠٦)بکەن، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی سەرووماڵی هاووڵاتیان.

31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدەغە دەکرێت
پێت 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدەغە دەکرێت
بارانی بەخوڕ دەستیپێکرد و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو
دوات بارانی بەخوڕ دەستیپێکرد و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو
پەیوەندیدر